English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی ئەورووپا 17 پڕۆژەی لە بوارەکانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان ئەنجام داون
2023-10-03 [05:39 AM]

ZNA-ھەولێر


نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا دەڵێ، یەکێتی ئەوروپا بەردەوام لەڕووی زانستی و وەرگرتنی  قوتابیان لە زانکۆکانی ئەورووپا هاوکار دەبێت و لە کۆی 22 پڕۆژە لە بواری خوێندنی باڵا لە عێراق 17پڕۆژەی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە.


دکتۆر دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی:  شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان لە بەرپرسانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرۆکی بەشێکی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمیی لە  برۆکسلن، لەچوارچێوەی سەردانەکەیان لەگەڵ بەشی خوێندنی باڵا لە کۆمسیۆنی ئەوروپا کۆبوونەوە، من وەکو نوێنەری حکوومەتی هەرێم لەگەڵ جێگری بالیۆزی عێراق ئامادەبووین.
دکتۆر دلاوەر ئاژگەیی گوتیشی: لە کۆبوونەوەکە بەوردی باسی پرۆسەی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان کرا و پلان و نەخشەڕێگای داهاتوو خرانە بەر باس و لێکۆڵینەوە، هەنگاوەکانی چەند ساڵی ڕابردووی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بەرز نرخێندران.
ئاژگەیی باسی لەوەشکرد: یەکێتی ئەوروپا ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ بەردەوامیدان بە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لەڕووی زانستی و وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆکانی ئەوروپا، چونکە یەکێتی ئەورپا لە کۆی 22 پڕۆژە تایبەت بە بوارەکانی خوێندنی باڵا لە عێراق 17 پڕۆژەیان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کردوون.





ئەم هەواڵە 445جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad