English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی روونكردنەوەیەكی سەبارەت بە نرخی گەنمی جووتیاران بڵاوكردەوە
2023-10-03 [05:40 AM]

ZNA-ھەولێر


وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە روونكردنەوەیەكدا رایدەگەێنێ، ئەو جووتیارەی كە گەنمی ڕادەستی سایلۆكانی سەر بەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كردووە ، ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەر تەنێك گەنم دانراوە لەلایەن حكومەتی عێراقی پێیان دەدرێت.
دەقی روونكردنەوەكەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ..
سەبارەت بەو بابەتەی لە ماڵپەڕی nrt بڵاو كراوەتەوە دەربارەی پارەی گەنمی جووتیاران ، بۆ ڕای گشتی ڕوونیدەكەینەوە، ئەو جووتیارەی كە گەنمی ڕادەستی سایلۆكانی سەر بەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كردووە ، ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەر تەنێك گەنم دانراوە، لەلایەن حكومەتی عێراقی پێیان دەدرێت.
سەبارەت بەو جووتیارانەی گەنمیان رادەستی كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت كردووە، بەپێی ڕێكاری كەرتی تایبەت لێی وەرگیراوە ، ئەگەر گەنمەكەی بەپێی مواسەفاتی عێراقی بووبێت، ئەوا هەمان ئەو بڕەپارەیەی بۆ دانراوە كە لە سایلۆ حكومییەكان دەدرێت، ئەو جووتیارەشی گەنمەكەی بەپێی مواسەفاتی عێراقی نەبووبێت ،بڕێك كەمتری پێدراوە، لە هەمان كاتدا جووتیارەكە سەرپشك كراوە لەوەی گەنمەكە ڕادەست بكات، یان بیگێڕێتەوە و لەبازاڕ بیفرۆشێت. 
هەروەها ئەوپارەی لە كۆمپانیاكان بۆ ئەو گەنمە دراوە زۆرتر بووە لە نرخی بازاڕ.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی





ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad