English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر: هۆكاری نەنیشتنەوە فڕۆكە توركییەكە گرفتێكی تەكنیكی بوو
2023-10-04 [06:21 AM]

ZNA-ھەولێر


بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ئاشكرای دەكات كە هۆكاری ئەوەی كە ئەمڕۆ فڕۆكەیەك كە لە وڵاتی توركیاوە بەرەو هەولێر هاتبوو بەڵام نەیتوانیبوو بنیشێتەوە تەكنیكی بوو و چارەسەر كرا.


ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر، راگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی گرفتی تەکنیکییەوە فڕۆکەیەکی كۆمپانیای تورکیش ئێرلاین نەیتوانی لە فڕۆکەخانەی هەولێر بنیشێتەوە، بۆیە گەڕایەوە دیاربەکر و دواتر جارێکی دیکە گەڕایەوە هەولێر و گەشتەکەی لە کاتژمێر 02:20 خولەکی دوای نیوەڕۆ ئەنجامدا.

پێشتریش بەرپرسانی کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین رایانگه‌یاندبوو، هۆکاری دواکەوتنی گەشتەکە تێکچوونی jpsـی فڕۆکەیەکی ئەو کۆمپانیایە بووە، کە ویستوویەتی بێتە فڕۆکەخانەی هەولێر و بە ناچاری لە فڕۆکەخانەی دیاربه‌كر نیشتووەتەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 496جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad