English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق و تورکمانستان گرێبەستێک بۆ هاوردەکردنی غاز واژۆ دەکەن
2023-10-08 [10:55 AM]

ZNA - هەولێر


سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند، عێراق خاوەنی سامانێکی زۆری غازە، بەڵام پێویستی بە کات هەیە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی گونجاو وەبەرهێنانی تێدا بکات، جەختیشی لەوە کردەوە کە هاوردەکردنی غازی تورکمانستان لە چوارچێوەی دیدگا و ستراتیژی حکومەتدایە بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی هاوردەکردنی غاز.
لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا هاتووە، "محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری غاز لە تورکمانستان، مەقسەد بابایێڤ و شاندی یاوەری کرد".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە میانی دیدارەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێکرا، هەروەها ڕێگاکانی پەرەپێدان و هاوکاری لە بواری وزە و غازدا باسی لێوە کرا، دواتریش یاداشتی لێکتێگەیشتن بۆ هاوردەکردنی غازی تورکمانستان واژۆکرا، بۆ دابین کردنی پێداویستی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، بڕیاریشە لە 25ـی ئەم مانگەدا شاندێکی عێراقی سەردانی تورکمانستان بکات بۆ واژۆکردنی گرێبەستی هاوردەکردنی غاز.
سوودانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ "واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی غازی تورکمانستان بۆ دابینکردنی غاز".
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە "حکومەت گرنگییەکی زۆری بە کەرتی وزە لە عێراق داوە و سامانێکی زۆری غازی هەیە، بەڵام پێویستی بە کاتە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی گونجاو وەبەرهێنانی تێدا بکات".





ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad