ZNA - هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی هەڵبژاردنەکانی دیالە ئاشکرای کرد، کە 19 کاندید لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی داهاتوو دوورخراونەتەوە.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی هەڵبژاردنەکانی دیالە، عەلی کەریم سەعید، بەمیدیاکانی عێراقی راگەیاند، لێپرسینەوە و دادپەروەری 18 کاندیدیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دوورخستەوە، هاوکات کاندیدێکی دیکەش بەهۆی بڕوانامەی خوێندنەوە دوورخرایەوە.
سەعید دووپاتی کردەوە، دادگا زۆربەی تانەکانی ئەو کەسانەیان ڕەتکردەوە کە لە ڕێکارەکانی لێپرسینەوە و دادپەروەریدا هاتوون، ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێکارەکانی پشکنینی تۆماری تاوان بەردەوامن و تا ئێستا بڕیاریان لەسەر نەدراوە بەجۆرێک ژمارەی کاندیدەکانی دەرکراو و تانەدانی دواتر لەلایەن ئەو کەسانەوە کە لە دەرکردنەکەدا هاتووە ڕوون دەبێتەوە.
لە دیالە هەشت لایەن و حەوت هاوپەیمانی و یەک کاندیدی تاکەکەسی خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکان کاندید کردووە، هاوکات ژمارەی ئەوانەی لە دەنگدانەکەدا هاتووە نزیکەی 980 هەزار دەنگدەرە بۆ هەڵبژاردنی 15 ئەندام لە ئەنجومەنی داهاتووی پارێزگای دیالە، دوای لە 50%ـی کورسییەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکە کەمکرایەوە.
ئەم هەواڵە 511جار خوێندراوەتەوە |