ZNA - هەولێر
سەرچاوەیەکی سەربازی لە بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد ئەمڕۆ یەکشەممە، 22-10-2023 راگەیاند، هێرشکرایە سەر بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد.
گوتیشی، ئەو شوێنەی ئەمەریکییەکانی تێدا دەمێنێتەوە کراوەتە ئامانج.
سەرچاوەکە بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی ڕاگەیاند، بە مووشەک هێرشەکە کراوە و دەنگی تەقینەوەیەکیش لەنێو بنکەکەدا بیستراوە.
تاوەکو سەرەتای ساڵی رابردوو، هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام رووبەڕووی هێرشی مووشەکی و درۆنی دەبوونەوە
ئەم هەواڵە 580جار خوێندراوەتەوە |