English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ پرۆژه‌کانی ژێرخان له‌ سۆران ده‌كاته‌وه‌
2023-10-22 [06:44 AM]

ZNA_ هەولێر


پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22/10/2023 له‌ سه‌ردانێكدا بۆ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هه‌ڵگورد نه‌جیب سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، دۆخی گشتیی سنووری سۆرانیان تاوتوێ كرد، له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ر‌به‌خۆی سۆران، پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی كار و پرۆژه‌كانی سنووری ناوچه‌كه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا خسته‌ڕوو.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ستخۆشی له‌و كار و خزمه‌ته‌ی له‌ سنووری ناوچه‌كه‌دا كراوه و ده‌کرێت‌، جه‌ختی له‌ گرنگیی بایه‌خدان به‌ پرۆژه‌كانی ژێرخان به‌گشتی كرده‌وه‌ و به‌ پێویستی زانی بایه‌خی تایبه‌ت به‌ بواری گه‌شتیاری بدرێت و ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان بۆ كه‌رتی تایبه‌ت له ‌ناوچه‌كه‌دا بڕه‌خسێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شدارییه‌كی كارا له‌ بره‌ودان به‌ كه‌رتی گه‌شتیاری و كه‌رته‌كانی دیکه‌دا بكه‌ن.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێزان قایمه‌قامه‌كانی سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ئاماده‌ی بوون، باس له‌ دۆخی سنووره‌كان و پێداویستییه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی كرا.





ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad