English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داوا لە پەرلەمانی عێراق دەكرێت، په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كان راگرێت له‌گه‌ڵ ئه‌ووڵاتانه‌ی پشتگیری ئیسرائیل ده‌كه‌ن
2023-10-30 [10:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق داوایه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دەکەن، داوا ده‌كه‌ن لەناو پەرلەماندا گفتوگۆ لەسەر دەركردنی باڵوێزی ئەمریكا بکرێت و ڕاگرتنی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی پشتیوانیی ئیسرائیل ده‌كه‌ن.

له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نێردراوه‌، ده‌یان په‌رله‌مانتاری عێراق، داوا ده‌كه‌ن دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌رله‌مانی بكرێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ده‌ركردنی باڵوێزی ئه‌مریكا له‌ عێراق و داخستنی باڵوێزخانه‌كه‌ و ڕاگرتنی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی پشتیوانیی ئیسرائیل ده‌كه‌ن.

له‌ نامه‌كه‌دا باسی ئه‌وه‌ كراوه‌: "به‌ ڕه‌چاوكردنی پرۆسه‌ی كۆمه‌ڵكوژی و دۆخی سه‌ختی مرۆڤی له‌ غه‌ززه‌ و گه‌مارۆدانی به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئیسرائیل به‌رامبه‌ری ده‌یكا و هه‌ڕه‌شه‌كردنی له‌ زیاتر له‌ ملیۆنێك فه‌ڵه‌ستینی له‌ باكووری غه‌ززه‌". داوا ده‌كه‌ن به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئه‌و دانیشتنه‌ داخراوه‌ بكرێت.





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad