ZNA- هەولێر
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق لەمیانی گفتوگۆکردنیان سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئێستای فەلەستین و ھێرشەكانی سەر غەززە، جەختیان لە پشتیوانی بۆ گەلی فەلەستین کردەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە جموجۆڵە دیپلۆماسییەکان و ڕاوێژکارییەکانی ئەم دواییەی ئێران، سەبارەت بە گرژییەكانی ناوچەكە كرد و پشتیوانییە بەرفراوانەکانی ئەمریکای بۆ ئیسرائیل بە هۆکاری سەرەکی پەرەسەندنی قەیرانی ئێستای ناوچەکە زانی.
ھاوكات فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی ئێراق جەختی لە پێویستی ھەماھەنگی وڵاتانی ئیسلامی بۆ پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین و ڕاگرتنی هێرشەکان و پێشگرتن لە فراوانبوونی شەڕ کردەوە.
ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە |