English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: هەموو رێکارێک بۆ پاراستنی هێزەکانمان دەگرینەبەر
2023-11-05 [09:25 AM]

ZNA_ هەولێر


ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمشەو گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە. 

 

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، 5ـی تشرینی دووەمی 2023، نووسینگەی رۆژنامەڤانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق وێنەی کۆبوونەوەی محەممەد شیاع سوودانی و ئەنتۆنی بلینکنی بڵاوکردەوە. 

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا قسەی کرد و گوتی، "ئەو هەڕەشانەی لەلایەن گرووپەکانی نزیک لە ئێرانەوە دەکرێن بەتەواوەتی قبووڵنەکراون." 

 

وەکو ئەنتۆنی بلینکن دەڵێت، "نامانەوێت لەگەڵ ئێران رووبەڕووبوونەوەمان هەبێت، بەڵام هەموو رێکارێک بۆ پاراستنی هێزەکانمان و هاووڵاتییانمان دەگرینەبەر." 

 

بلینکن باسی کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی کرد و گوتی، "گفتوگۆیەکی گرنگمان ئەنجامدا."





ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad