ZNA_ هەولێر رێبەرى رەوتى سەدر پەیامێکى رێبەرەکەى بۆ لایەنگرانى ئەو رەوتە بڵاوکردەوە، کە تێیدا بەناوى سەدرەوە داوا دەکات خۆپێشاندانى "خێرا" لە گۆڕەپانى تەحریر بکەن. هەر دوای داواکە بە چەند خولەکێک خۆپێشاندان دەستیپێکرد.
5ـی تشرینى دووەمی 2023، ساڵح محەممەد عێراقى، وەزیرى موقتەدا سەدر ئەو پەیامەى بڵاوکردەوە کە تێیدا لە زمانى سەدرەوە داوای کردووە کە بە "خێرایی" بەرەو گۆڕەپانى تەحریر بەڕێبکەون بۆ سەرکۆنەکردنى "ئاشتییانەى"سەردانى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بۆ عێراق.
5ـی تشرینى یەکەمى 2023، ئەنتۆنى بلینکن، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران کۆبوونەوە.
ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە |