English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری کۆچ و کۆچبەران: ئەمڕۆ 159 ئاوارە گەڕانەوە زیدی خۆیان
2023-11-08 [08:41 AM]

ZNA- هەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، 159 ئاوارە لە کەمپی قەرەتو لە پارێزگای سلێمانی بە خۆبەخشانە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان لە پارێزگای دیالە.

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئیڤان فایق جابرۆ ، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "159 ئاوارە لە کەمپی قەرەتو لە پارێزگای سلێمانی بە ئارەزووی خۆیان گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەی نیشتەجێبوونیان لە پارێزگای دیالە، ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ بەرنامەی حکومەت و جێبەجێکردنی پلانی نیشتمانی بۆ گەڕانەوە ئاوارەکان".

ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزارەت کەلوپەلی ساردکەرەوە، سۆپا، و تەلەفزیۆن، بەسەر ئەو خێزانانەی دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان دابەشدەکات، هەروەها هاوکاری فریاگوزاری، بۆ هاندانی گەڕانەوەی خۆبەخشانە".

وەزیر دووپاتیکردەوە، "ڕۆژانی داهاتوو ئاوارەی زیاتر دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، چونکە خواستێکی ڕاستەقینە هەیە بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانە بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە لەناو کەمپەکاندا هەیە".





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad