English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆککۆماری عێراق بەشداری لە لوتکەی ئیسلامی عەرەبی دەکات لە ڕیاز
2023-11-11 [07:02 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ شەممە، لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق، بەرەو سعوودیە بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کارەکانی لوتکەی نائاسایی ئیسلامی عەرەبی لە شاری ڕیاز بۆ تاوتوێکردنی دۆخی کەرتی غەززە.

میدیاکانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا باس لەوە دەکەن، شاندێک یاوەری سەرۆککۆماری عێراق دەکەن کە پێکهاتوون، لە فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران، جەبار ئەلکینانی و وەسفی عاسی عوبەیدی.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە، بڕیارێکی بۆ بەڕێوەچوونی لوتکەی ئیسلامی عەرەبی نائاسایی و هاوبەش، لە ڕیاز دەرکرد، سەبارەت بەو پێشهاتە مەترسیدارانەی کە لە کەرتی غەززە و ناوچەکانی فەڵەستین ڕوودەدات.





ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad