English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ وه‌زیری پارته‌كه‌ی حه‌لبووسی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌
2023-11-15 [08:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگه‌ی باڵای فیدڕالی به‌ دوورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی له‌ سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سێ وه‌زیره‌كه‌ی پارتی ته‌قه‌دوم ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان له‌ حكوومه‌ت پێشكه‌ش كرد.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م دادگه‌ی باڵای فیدڕالی له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی له‌یس دلێمی ئه‌ندامی په‌رله‌مان، بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی له‌ سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ركرد.

دوای ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌، ئه‌مشه‌و هه‌رسێ وه‌زیری پارته‌كه‌ی ته‌قه‌دوم كه‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش به‌ حكوومه‌ت كرد، ئه‌وانیش پێكهاتوون له‌ محەمەد عەلی تەمیم جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان، خالید بەتال نەجم وەزیری پیشەسازیی و ئەحمەد فەکاک وەزیری رۆشنبیری.

پارتی ته‌قه‌دوم له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و سه‌ركردایه‌تی حزب و په‌رله‌مانتاران كۆبوونه‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی باڵای فیدڕالی، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌م بڕیارانه‌ دران:-

1- بایكۆتكردنی كۆبوونه‌وه‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت.

2- ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی پارته‌كه‌مان له‌ حكوومه‌تی عێراق كه‌ پێكهاتوون له‌ (محەمەد عەلی تەمیم جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان، خالید بەتال نەجم وەزیری پیشەسازیی و ئەحمەد فەکاک وەزیری رۆشنبیری)

3- ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی نوێنه‌رانی پارته‌كه‌مان له‌ سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان و لیژنه‌كانی په‌رله‌مان.

4- بایكۆتكردنی په‌رله‌مانتاران له‌ سه‌رجه‌م دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.





ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad