English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ی گرووپه‌ میلیشیاكان عێراق سه‌پاند
2023-11-18 [11:15 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوێنێ هه‌ینی سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر چه‌ند سه‌ركرده‌ و كه‌سایه‌تییه‌كی نێو گرووپه‌ میلیشیا چه‌كداره‌كانی عێراق ڕاگه‌یاند.

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 6 كه‌سایه‌تی نێو كه‌تائیبی حزبوڵا كه‌ گرووپێكی‌ میلیشیای چه‌كدارییه‌ له‌ عێراقدا و سه‌ر به‌ ئێرانن، سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م گرووپه‌ چه‌كدارییه‌ له‌لایه‌ن فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانه‌وه‌ هاوكاری ده‌كرێن و ده‌ستیان له‌ پشت ئه‌و زنجیره‌ هێرشانه‌دا‌ هه‌بووه‌ كه‌ به‌م دواییه‌ كراونه‌ته‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و سووریادا.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌نێو لیستی سزادراوه‌كاندا ناوی هاشم فه‌نیان ره‌حیم سه‌راجی (كه‌ به‌ ئه‌بوو ئاڵا وه‌لائی ناسراوه‌) و سه‌ركرده‌ی كه‌تائیبی سه‌ید شوهه‌دایه‌ زیادكراوه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ویش به‌ پاڵپشتی سوپای پاسداران ده‌ستی له‌ هێرشه‌كانی سه‌ر سه‌ربازگه‌كانیان له‌ عێراق و سووریادا هه‌بووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا هه‌موو ڕێوشوێنێك تر ده‌گرێته‌ به‌ر بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌و گرووپه‌ چه‌كدارییانه‌ی كه‌ شه‌ڕی غه‌ززه‌ ده‌قۆزنه‌وه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌كانیان و به‌ ئامانجی فراونكردنی به‌ره‌ی جه‌نگ له‌نێوان ئیسڕائیل و گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین.





ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad