ZNA-هەولێر
مایڵز كاگینز، وتەبێژی پێشووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بە ماڵپەڕی عەرەبیەی راگەیاندووە، وەڵامدانەوەی سنوورداری سەربازی واشنتۆن بۆ هێرشی میلیشیاكانی سەر بە ئێران، ئەوە نیشان دەدات كە كۆشكی سپی خۆپارێزە لەوەی ئۆپەراسیۆنێكی تەواو بۆ شكست پێهێنانی میلیشیاكان دەست پێبكات. ئاماژەی بەوەشكرد، رەنگە وەڵامدانەوەی ئەمریكا بگۆڕێت و توندوتیژتر بێت ئەگەر ئەم میلیشیایانە دامەزراوە دیپلۆماسییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە بكەنە ئامانج یان سەربازەكانیان بكوژن. روونیشیكردەوە، لە ئێستادا واشنتۆن نایەوێت هەڵمەتێكی بۆردومانی فراوانتر و توندتر بۆ سەر ئەو میلیشیایانە لە سوریا و عێراق دەستپێبكات.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad