English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپەیمانیی تەقەدووم: دوای هەڵبژاردن جێگرەوەی حەلبووسی دیاریدەکرێت
2023-11-27 [08:36 AM]

ZNA-هەولێر


 

ئەندامێکی هاوپه‌یمانی ته‌قدووم رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان دیاریدەکرێت.

ئه‌نوه‌ر عه‌لوانی، ئەندامی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوومی سووننه‌كان، کە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی لەکارلادراوی پەرلەمانی عێراق سەرۆکایەتیی دەکات؛ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هه‌نگاو و گفتوگۆكان بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان به‌رده‌وامن و تاوەكو ئێستا هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتنی كۆتایی".

عه‌لوانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده‌ و محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دووم سه‌رپشك كراون بۆ ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان، "به‌ڵام دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، ئه‌م پرسه‌ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌".

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی یەکشەممە، 19-11-2023، نووسراوی فەرمی دادگای باڵای فیدراڵیی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی محەممەد حەلبووسی گەیشتە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق.





ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad