English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جەمال خدر: پارتی هەموو جارێک کاری کردووە بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری بە ھەموو ھاولاتیان بگات
2023-11-30 [05:25 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارە ٤٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، کە دەمانەوێت لە ڕێگەی ئەم ئەنجوومەنەوە خزمەتگوزاری بگەنە شاری شنگال بە تایبەت لە بوارەکانی پەروەردە و فێرکردن و تەندروستی.

جەمال خدر ئال شەشۆ، کاندیدی ژمارە ٤٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەشێوەیەکی زۆر باش ھاولاتیانی ئێمە پێشوازیمان لێدەکەن و چاوەرێی گەرانەوەی پارتین بۆ نەینەوا، بە ھەموو چین و توێژەوەکان پشتگیری خۆیان بۆ کاندید و لیستی ١٩٧ی پارتیدیموکراتی کوردستان دوپاتدەکەنەوە، خەلکی ئێمە متمانەیەکی زۆریان بە پارتی ھەیە و پشتیوانییەکی گەورە لە کاندیدانی دەکەن و دەزانن تەنیا پارتییە دەتوانێت خزمەت بە ئێزدییەکان بکات.

کاندیدی ژمارە ٤٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا گووتی: پارتی دیموکراتی کوردستان بەکارنامەیەکی گشتگیر بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کردووە، ئامانجی پارتی گەیاندنی خزمەتە بە شنگال و هەموو جارێک کارێکی کردووە بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری بە خەڵک بگات و خەڵک دەزانێت پارتی دەتوانێت خزمەتگوزاری بە ناوچە ئێزدینشینەکان بگەیەنێت بە تایبەتی شنگال چونکە دوای داعش شنگال بێبەش بووە لە خزمەتگوزارییەکان، ئێستا کێشەی زۆر لە شنگال هەن، دەمانەوێت لە ڕێگەی ئەم ئەنجوومەنەوە خزمەتگوزاری بگەنە شاری شنگال بە تایبەت لە بوارەکانی پەروەردە و فێرکردن و تەندروستی، ھەروەھا هەمیشە ئێمە خۆمان بە خزمەتکاری ڕزگاربووانی دەست داعش داناوە و دەبێت ئەم مەلەفە چاودێری بکرێت و زیاتر گرنگیان پێ بدرێت.

ھەروەھا جەمال خدر ئال شەشۆ، کاندیدی ژمارە ٤٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە وەکو چۆن لە ھەلبژاردنەکانی رابردوودا پارتی ھەر حیزبی یەکەمی سەر ئاستی عێراق بووە، دلنیام بە پشتیوانیە زۆر و بەر فراوانەی ھاولاتیان لە لیستی پارتی دەکەن ئەوە ھەر بە ھێزی یەکەم دمێنێتەوە، دوا لە ھەموو ھاولاتیان و لایەنگرانی پارتی دەکەم کەوا رۆژی دەنگدان بچبە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە کاندید و لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad