English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حوسێن عەلی باجەلانی: زۆرینەی دەنگەکانی پارێزگای نەینەوا بۆ پارتی دەبێت
2023-11-30 [05:25 AM]

ZNA-ھەولێر


کاندیدی ژمارە ٣٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، کە کار دەکەین بۆ باشترکردنی  کەرتی ئاو و ئاوەرۆ، ھەروەھا پارتی دیموکراتی کوردستان بەرنامەیەکی گشتگیری ھەیە بۆ ئەوەی لە چوار سالی داھاتوودا لە پارێزگای نەینەوا ئەنجامی بدات.

حوسێن عەلی باجەلانی، کاندیدی ژمارە ٣٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ھاولاتیان بە شێوەیەلی زۆر باش پێشوازیمان لێدەکەن و پالپشتی خۆیان بۆ لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان دوپاتدەکەنەوە، مێژوو خزمەتی پارتی لای خەلکی زۆر روونە دەزانن تەنیا پارتی خزمەتی ھەموویان دەکات بە بی جیاوازی، بۆیە بەشێوەیەکی بەرفراوان پشتگیری لە کاندید و لیستی پارتی دەکەن، لە ھەموو چین و توێژەوەکان، برایانی عەرەبیش پالپشت و دەنگیان بۆ لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان لەم ھەلبژاردنەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا.

کاندیدی ژمارە ٣٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا گووتی: لەو سنوورە ئاوی زۆر کەمبووە، کار دەکەین بۆ باشترکردنی  کەرتی ئاو و ئاوەرۆ، ھەروەھا جیا لەوەش چەندین پرۆژەی خزمەتگووزاری وەکو دروست کردنەوەی رێگاوبانەکان و بوژاندنەوەی ئابووری و رەخساندنی ھەلی کار بۆ ھاولاتیان و رێکخستنەوەی کەرتی پەروەردە و فێرکردن، پارتی دیموکراتی کوردستان بەرنامەیەکی گشتگیری ھەیە بۆ ئەوەی لە چوار سالی داھاتوودا لە پارێزگای نەینەوا ئەنجامی بدات.

حوسێن عەلی باجەلانی گووتیشی: بەو پشتگیریە بەرفراوانەی لە نێوان کورد و عەرەب و مەسیحیەکان و توروکمانەکان و ئێزیدیەکان و کوردانی شەبەک لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرێت دلنیام ھەر بە ھێزی یەکەم دەمێنینەوە و زۆرترین دەنگی پارێزگای نەینەوا ھەر بۆ پارتی دەبێت، ئێمە بەلێن بە ھاولاتیانی خۆمان دەدەین کەوا دەنگیان بەفیرۆ ناچێت و داکۆکی کاری سەر سەختی مافە دەستووریەکانیان دەبین.

ھەروەھا حوسێن عەلی باجەلانی، کاندیدی ژمارە ٣٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە داوا لە ھەموو ھاولاتیان و لایەنگرانی پارتی دەکەم کەوا رۆژی دەنگدان بە چۆش و خرۆشەوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە کاندید و لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن بۆ ئەوەی ئێمەش بتوانین باشترین خزمەتیان بکەین.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad