English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی فەرمانێک لە بەرژەوەندیی خاوەنى زەوییە سندووقیەکان دەردەکات
2023-11-30 [05:46 AM]

ZNA-ھەولێر


بە فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، خاوەنى زەوییە سندووقیەکان ڕێگەپێدانیان بۆ دروستکردنى خانوو وەرگرت.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، 2023.11.30، راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویکردووەتەوە، دوا بە دواى فەرمان و ڕەزامەندى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون و چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان لە بەرژەوەندى هەژاران و کەمدەرامەتان، لە رێوڕەسمێکدا، لە دیوانى پارێزگا؛ پڕۆسەى دابەشکردنى ڕێگەپێدانى زەوییە سندووقیەکان دواى وردبینى و تەواوبوونیان لە سەنتەرى شار و سەرجەم قەزا و ناحییەکان، کە ژمارەیان (200)ـە ڕێگەپێدانى دروستکردنى خانوو، وەک قۆناغى یەکەم پێشکەش بە خاوەنەکانیان کرا.

لە رێوڕەسمەکەدا هەر یەکە لە ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر؛ هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار؛ بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان؛ سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرى خانووبەرەى میرى پارێزگا بەشداربوون.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە خاوەنى زەوییە سندووقیەکان، رایگەیاند: "ئەمڕۆ ڕۆژێکى خۆشە هەم بۆ ئێوە و هەمیش بۆ ئێمە، ئەوە دیارى جەنابى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانە بۆ ئێوە لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون و چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان لە بەرژەوەندى هەژاران و کەمدەرامەتان، ئەو ڕێگەپێدانەى ئەمڕۆ دابەشدەکرێت قۆناغى یەکەمە، لە ڕۆژانى داهاتوودا پڕوسەکە بەردەوامى دەبێت، ئومێد دەکەین هیچ هاوڵاتییەکى کرێنشین لە شارەکەمان نەمێنێت و هەموو کەس ببێتە خاوەنى خانووى خۆى، ئێوەش دەتوانن لەمڕۆوە دەست بە دروستکردنى خانووەکانتان بکەن، پیرۆزتان بێت و خوداى گەورە یارمەتیدەر و پشتیوانتان بێت".

جێگەى باسە، پڕۆسەى تەملیککردن و ڕێگەپێدانى خانوو دروستکردن لەسەر ئەرزى سندووقى ئه‌و زه‌ویانه‌ى كه‌ له‌ دوو لاوه‌ بەزێدەڕۆیی خانووی تێدا دروستكراوه‌ و پێشتر كڕین و فرۆشتنیان پێكراوه‌، بە بڕیارى سەرۆکى حكومه‌تی هه‌رێمى کوردستان وه‌ك كارئاسانی بۆ هاوڵاتییانى کەمدەرامەت و لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون رێگه‌پێدانی دروستكردنی خانوویان پێده‌درێت کە زۆربه‌یان ده‌كه‌ونه‌ شاره‌وانییه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، ئەمڕۆش قۆناغى یەکەمى ئەو پڕۆسەیە لە دیوانى پارێزگای هەولێر دەستىپێکرد و لەڕۆژانى داهاتوودا پڕۆسەکە بەردەوامى دەبێت بۆ هەموو ئەو هاووڵاتییانەى کە خاوەنى زەوی سندووقین و لە ماوەى رابردوودا داواکارییان پێشکەشکردووە، دواى یەکلایی بوونەوەى مامەڵەکانیان لە وردبینى و بەدواداچوون، بەپێى ئەو مەرجانەى دەستنیشانکراوە ڕێگەپێدانى دروستکردنى خانوو وەردەگرن و خانووەکانیش لەسەر ناوى خۆیان تاپۆدەکرێت.





ئەم هەواڵە 535جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad