English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
2023-12-08 [05:37 AM]

ZNA-هەولێر


 

لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی هەولێر، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی فیدراڵی عێراق بە بەرپرسیار دەزانین لە راگرتنی هەوڵی گرووپە لەیاسادەرچووەکان دژی هاووڵاتییانی کوردستان.

رۆژی هەینی (8ـی کانوونی یەکەمی 2023) ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "ئێوارەی رۆژی هەینی 8-12-2023، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی لە شاری هەولێر کردە ئامانج، ئەم هێرشە تەنها زیانی ماددیی لێ کەوتەوە".

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەم هێرشە لە دژی هاووڵاتییانی کوردستان، حکومەتی فیدراڵی عێراق بە بەرپرسیار دەزانین لە راگرتنی ئەم هەوڵانەی گرووپە لەیاسادەرچووەکان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی رۆژی هەینی (8ـی کانوونی یەکەمی 2023) کاتژمێر 18:05، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری هەولێر خۆی بە باڵەخانەیەکی مەدەنیدا کێشا، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.





ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad