English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەکارهێنانی ناوی شێخ و مەلا قەدەغە کرا
2023-12-09 [08:39 AM]

ZNA-ھەولێر


وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ژمارەیەک ڕێنمایی دەرکردووە و بەکارهێنانی ناوی شێخ و مەلا و بانگخواز بۆ هەندێ مەبەست قەدەغە دەکات.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ھەرێمی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی چەندین ڕێنمایی دەرکردووە و ئاراستەی وەزارەتی داد کراون بۆ ئەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمیی بڵاو بکرێنەوە و بچنە بواری جێبەجێکردن، چونکە دوای بڵاوکردنەوەیان دەست بە لێپرسینەوە دەکرێت لەگەڵ سەرپێچیکاران.

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ھەرێمی کوردستان گووتی: بەپێی ڕێنماییەکانی ئەوقاف قەدەغەی کردووە هەر کەسێک ناوی شێخ، مەلا، بانگخواز و دکتۆری ئاینی لەخۆی بنێت بۆ مەبەستی بەکارهێنانی هاووڵاتییان لەژێر ئەو ناوە و سەر پێچیکاران ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە،  چونکە بۆ نموونە کەسێک مۆڵەتی مەلایەتی نەبێت نابێت پێشگری مەلا بۆخۆی بەکار بێنێ.


ھەروەھا نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە وەزارەت دەیەوێ هیچ کەسێک ناوی ئاینی بۆ بەرژەوەندی شەخسی بەکار نەهێنێت و هەڵنەستێت پێدانی چارەسەر، دوای بڵاوبوونەوەی ڕێنماییەکان دەست بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان دەکرێت.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad