ZNA-هەولێر سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقی لە ئەمەریکا کرد و، لەگەڵ باڵیۆز و ستافی باڵیۆزخانەکە کۆبووەوە.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مەریكا و، دوای دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی واشنتن؛ سه‌ردانی باڵیۆزخانەی عێراقی له ئه‌مەریكا كرد و له‌لایه‌ن نزار ئه‌لخه‌یروڵا، باڵیۆزی عێراق له ئه‌مەریكا پێشوازیی لێ كرا.
ئێوارەی رۆژی شەممە، 24-02-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فەرمی و بە یاوەری شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
تاوەکو ئێستا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەر یەکە لە وەزیری دەرەوە، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، هاوئاهەنگکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، گەورە راوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى وزه و وه‌به‌رهێنان و چەندین بەرپرسی دیکەی باڵای واشنتن کۆبووەتەوە.
ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە |