ZNA - هەولێر سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ وه‌زيرى به‌رگريى توركيا کۆبووەوە و دوايين پێشهاته ئه‌منييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆريان تاوتوێ كرد.
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ شه‌ممه، 2ـ3-2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌راوێزى كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسی ئانتاليا و له‌گه‌ڵ ياشار گوله‌ر وه‌زيرى به‌رگريى توركيا کۆبووەو، دوايين پێشهاته ئه‌منييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆريان تاوتوێ كرد.
هەر لە دیدارەکەدا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه و هه‌وڵدان بۆ رێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزییه‌کان، هه‌روه‌ها داکۆکی‌یان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه.
ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە |